جیهانی هۆنراوە |
هۆنراوەکانی خۆشەویستی لێرە بخوێنەوە ..! | |
|
چاوه‌کانت شه‌ڕ ده‌فرۆشن ...! من وه‌ستاوم به‌رامبه‌رت ... ئه‌و که‌سه نیم بێمه سه‌ر چۆک ...، هه‌رچی چه‌کی چاوت هه‌یه .. نامترسێنێ و ده‌ست هه‌ڵنابڕم وه‌ک عاشقێکی ترسنۆک .. ، نزیک به لێم ...، تۆ وه‌ک هه‌وری پڕ له گرمه‌ی به‌ڵام بروسکت ناگاته ڵام نه‌ده‌توانی بمسوتێنی نه دڵیشم ده‌ربهێنی نهدهگهیته دوایین وه‌ڵام ... ! ئه‌گه‌ر ڕقت دڵۆپێک ئاوی ده‌ریا بێ له به‌رامبه‌ر هه‌ست وسۆزی من به‌بێ هۆ ... دڵنیاش به لە بەرامبەر زه‌ریای ڕقی منیش بۆ تۆ .. تۆ هه‌نگاوێ ڵێم بێیته پێش من ده هه‌نگاو بۆ ڵای تۆ دێم جارێ گولێکم بۆ بێنی هه‌موو ڕۆژێ به چه‌پکێ گوڵ به دوای تۆدا من ده‌گه‌ڕێم ...، ئیتر به‌سه چیتر له‌سه‌نگه‌ر مه‌وه‌سته دڵم شه‌یدای یه‌ک ووشه‌یه چیتر دڵی من مه‌شکێنه که‌سێک چۆن به‌رد له که‌س ده‌گرێ که ماڵی خۆی له شووشه‌یه ...
باوه‌ڕناکه‌م ...،بتبینمه‌وه له پاش ئێستا..،چوونکه دڵم ،وه‌کو شووشه وورد بوو شکا ..که جارێکت لێ شکاندم ،هیچم نه‌ووت ،کردت به دوو ..،دڵ فرمێسکی لی هاته خواربهڵام کاتێ ..،کردت به سێ و.. کردت به چواردڵی منیش بوو به ههزاردیاره گوڵم نهتدهزانیدڵی عاشق زۆر ناسکه وهه‌میشه خوێنی لێ دهتکێئاخر منیشعاشقێکی به‌بێ هاوتای دوو چاوی تۆمبۆچی هێشتت دڵم بشکــــــــــــــــــێ ...!
گوڵم ئه‌گه‌ر نه‌تزانیوه..! ده‌ستم بۆچی وه‌کو دڵـم برینداره ، تۆش نه‌هاتی خوێنی چاوم بسڕیه‌وه ..، دوێنی له باخی ووشه‌دا ... هێشووی شیعرم ده‌ڕنیه‌وه .، هه‌رپێنج په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستم .. بوون به بریــــــــــــــــن ! تا چه‌ند پیتێکم بڕیه‌و هئهویشم کرد به شعرێک و باڵاکه‌ی تۆم پێ چنیه‌وه ...، گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆت بخه‌یته ناو دڵی من ..! دوو دڵ مه‌به و هیچ مه‌ترسه ..، بێ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا بده‌یت وه‌ره ژوورێ وهیچ مه‌پرسه ..! هه‌رچی هه‌یه له‌سۆزی دڵ هه‌مووی ببه به‌ئاسانی هه‌رچی گه‌رای شیعرم هه‌یه نووسیومه بۆ هه‌راسانی هه‌مووی بکه به ملوانکه‌و بیده به‌رۆکی نامه‌یه‌ک بۆ ڕۆژانێ که ده‌زانی نه‌وه‌ک خوا نه‌کا ڕۆژێ بێ بنووسی بۆم بێ په‌یمانی نامه‌ی مه‌رگم بۆ بنێره ..، نه‌وه‌ک نامه‌ی په‌شیمانی ..! له هه‌ر شوێنێک زرنگه‌یه‌ک بێ ئه‌وه شووشه‌ی دڵی منه و ئه‌وه منم وا ده‌شکێم له هه‌رلایه‌ک دڵۆپ دڵۆپه‌ی دهنگێکتان هاته گوێ ئه‌وه نمه‌ی باران نییه که ببارێ ..، ئهوهخوێنی دڵی منه دڵۆپ دڵۆپ خۆشم له‌گه‌لیا ده‌تکێم که‌زانیتان عاشقێکی ئه‌م سه‌رده‌مه شێت بووه شێت ..! ئه‌وه منم .... پێویست ناکا ... بپرسن کێم ...! شازده ساڵه گه‌رووم وه‌کو سه‌رقه‌برانی عه‌بابه‌یلێ ههرنووساوه شانزده ساڵه .. شیعرم وه‌ک و کانیاوه‌که‌ی ئه‌وبه‌ری دێ ههرلێلاوه شازده ساڵه باڵی مه‌لی خه‌یاڵی من به‌ستراوه.. شازده ساڵه .. ژه‌هراویه ... ناو کانیاو وناو هه‌ناسه‌و .. ناو لانه‌ی مه‌ل شازده ساڵه .. گه‌رووی گه‌رمی ووڵاته‌که‌م .. ده‌خنکێنێ گازی خه‌رده‌ڵ.. منی ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ر منی وێڵ و منی دوور‌و منی دیڵ و ده‌ست به‌سه‌ر من هه‌رخه‌می دایک وباوک وبرام نییه من هه‌ر خه‌می خوشک وکه‌س و کارم نییه هه‌موو ڕۆژێ له‌به‌ر تیشکی غه‌ریبیمدا چه‌ند دڵۆپێک فرمێسکی خۆم به‌سه‌ر به‌فری ئه‌م ووڵاته ده‌بارێنم ته‌نها فرمێسکێکم نه‌بێ شازده ساڵه ڕاناوه‌ستێ و دێته خوارێ هه‌ردوو چاوم وه‌ک هه‌ڵه‌بجه ده‌سوتێنێ هه‌موو جارێ هه‌موو ڕۆژێ خه‌مه‌کانم له‌سه‌ر شه‌خته‌ی ئه‌م ووڵاته وه‌ک مندالێکی ساوا ده‌خه‌وێنم ته‌نها خه‌مێک نه‌وون ده‌بێ و نه ده‌خه‌وێ خهمێکهو ئازاری گیانه ئه‌م خه‌مه‌شم بۆن وکروزی سووتاوی هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی شه‌هیدانه منی ئاواره‌ی دوور وڵات منی سووتاوی دوای خه‌بات لێره هه‌موو ساته ماندوو بووه‌کان له لێواری ده‌ریاکانی ئه‌م وڵاته وه‌ک دووکه‌ڵی جگارهکهم به باده‌که‌م به‌ڵام ساتێ که ناتوانم له بیری که‌م تاکو ماوم ئه‌ویش کاتێ که مام عومه‌رو ساواکه‌ی بوون به په‌یکه‌ر له شازده‌ی سێ من له وڵاتی خۆم دوورم ده‌نگی برینداره‌کانی وڵاته‌که‌م ناگاته ڵام ده‌نگی برسی وهه‌ژاره‌کان .. ناگه‌ن به‌م وڵاته سارده به‌ڵام ده‌نگێک پێش شازده ساڵ له ڕۆژێکی وه‌ک وئه‌مڕۆ هه‌موو دونیای کرد به گریان ئه‌ویش ده‌نگی ئه‌وانه بوو له‌شازده‌ی سێ له‌گه‌ڵ کیمیاویدا سووتان من ده‌توانم هه‌موو برینه‌کانی جه‌سته‌م ساڕ‌ێژ بکه‌م .. به ده‌ستی خۆم و به په‌نجه به‌ڵام ته‌نها برینێکم .. ساڕ‌ێژ نابێ تاکــــــــــــــــو ده‌مرم ئه‌ویش برینی هه‌ڵه‌بجه ... هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵ ته‌زووی گه‌رمی نامه‌ی گوڵه‌کانت به خه‌به‌ر دێم گه‌ڵێک جاریش له‌گه‌ڵ چرپه‌ی زه‌نگی ده‌نگت ده‌زرنگێته‌وه هه‌ردوو گوێم دڵ ناتوانێ له نێوانی سه‌دان چیای پڕ له به‌فر بنوسێته‌وه یاداشتی ئیتر چی بکه‌م که نه‌توانم له دووری تۆ ساتێک بژیم گوڵی ئاشتی ... گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆیارم بی چی په‌نجه‌ره‌ی مالهکهته ده‌یکه‌م به گوڵ..! چی به‌رده‌رگای ژووره‌که‌ته ده‌ینه‌خشێنم به ڕه‌نگی دڵ ...، هه‌رکوێ بڵێ ی له‌وێ ده‌بم بۆ هه‌ر کوێ بڕۆی منیش دێم .. گشت به‌یانیان له‌گه‌ڵ بولبول گشت ئێواران له‌گه‌ڵ که‌ناریه کێویه‌کان هه‌ر من گۆرانیت بۆ ده‌ڵێم ...! گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی ، خۆر‌و مانگ وئه‌ستێره‌کان ... ده‌که‌م به ملوانکه‌ی شیرین هه‌رچی دنکهشیعرم هه‌یه بۆت ده‌که‌م به کوپه هه‌نگوین گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی دڵم ده‌که‌م به ووڵاتێ بۆ ئاشقه‌کانی نیشتیمان بڕیاری یه‌کجاری ده‌ده‌ین که‌س نه‌شکێنی ئیتر په‌یمان گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی هه‌رچیم هه‌یه پێش که‌ش به تۆ با پێشم بڵێن زه‌بوونم یان بێ به‌رگم به مه‌رجێ تۆ ده‌مت بێنه با تێکه‌ڵ که‌م هه‌ناسه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ناسه‌ی گه‌رمم گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی بڕیار ده‌ده‌م باکم نه‌بێ له ژیانم هه‌رکاتێ دێ با به‌خێر بێ ڕۆژی مه‌رگم دڵۆپ دڵۆپ من ئاره‌قی ئه‌م ووشانه‌م کرد به شیعر .. که بۆ تۆم نارد ، که پایز هات به‌م چاوانه‌م ..، ووشه ووشه‌م له‌گه‌ڵ گه‌ڵای وه‌ریوی گوڵ .. ده‌دیت به‌رباد ..! خۆشه‌ویستم دڵــــــــــــنیا به..، ڕۆژێ دادی ، پۆڵوی گه‌رمی یادگاریه‌کان دهتسووتێنی و ..! ئه‌وه‌ی منیش ده‌سووتێنێ چه‌ند دڵۆپێک فرمێسکی سارد ... به نهێنی تۆم خۆش ده‌وێ و به نهێنی تاپێم بکرێ هێدی هێدی دێم و من شه‌رمت ده‌شکێنم .. لای هیچ که‌سێ باسی ناکه‌م ته‌نها شه‌وێ ، له شیعرێکی سهرخۆشمدا هه‌رچی هه‌یه ده‌یدرکێنم ... ئه‌وکاتانه‌ی ده‌نگت وه‌کو ..،خوڕه‌ی ئاوی ووڵاته‌که‌م به ناو ته‌لی تهلهفۆندادهگاته لام..! من ههرشهیدام..، چرپه‌ی ده‌نگت مۆسیقایه...! نۆته‌کانی سه‌مفۆنیایه ،،، به‌ڵام کاتێ په‌نجه‌کانم له په‌نجه‌ی تۆوه ده‌ئاڵێن...! له‌و کاتهدازۆر دڵنیام ... من ده‌توانم ووشه بکه‌م به ئه‌ستێره بینێرم بۆ ناو ئاسمان هه‌رچی پیتی سه‌وزو سوور‌و زه‌ردیش هه‌یه بیکه‌م به ئاڵای کــــــــــــــــــــــــــــــوردستان من ده‌توانم به هۆنراوه بنه‌خشێنم هه‌موو جیهان به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی ده‌مه‌وێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاوانه‌ی خۆشم ده‌وێ شتێک بڵێم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که بزانی خۆشم ده‌وێ له خۆم زیاتر به‌ڵام ... ئاخ که دڵ ناتوانێ ...... دڵی ده‌ریا جاران وه‌کو ئه‌و مه‌لانه له‌سه‌ر شه‌پۆڵی عیشقی تۆ یاریم ده‌کرد هه‌رچی خه‌م وپه‌ژاره بوو هه‌موویم چێشت به‌ڵام کاتێ کهبایی بووی هه‌موو شتم بۆ دڵی ده‌ریا به‌جێ هێشت .. من شاعیر نیم ..، هه‌رگیز ڕۆژێ یه‌خه‌ی دوو پیتی دڵ به‌خه‌م ناگرم به‌هه‌ند ...، یان له دوو توێ هۆنراوه‌یه‌ک چاوی ڕه‌شی کچۆڵه‌یه‌ک نابه‌م به په‌ند ..! مام هێمن* نیم بژێنمه‌وه شه‌نگه‌بێری و ببمه‌وه شوان له کوێستان و دۆڵ و خه‌ره‌ند ..، من په‌شێو نیم ..! * شیعر بکه‌م به ملوانکه‌و بیئاڵێنمه شووشه‌ی گه‌ردن په‌لکه زێڕینه‌ی بۆ بگرم ...! بۆشی بکه‌م به که‌مه‌ربه‌ند ..، من شێرکۆش نیم ، شیعر بکه‌م به پێشمه‌رگه‌و بینێرم بۆ سه‌ر لووتکه‌ی جه‌نگ یان به‌که‌مه‌ری لاوێکدا بیکه‌م به فیشه‌ک وتڤهنگ به‌ڵام کاتێ ...، کانــــــــــــی چاوم داده‌بارێ و فرمێسکم ده‌بێته باران ...، یان ئه‌وکاته‌ی ، هه‌رپێنج په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستم ... ده‌بێت به‌ژان له‌م کاته‌دا ..، نه‌ک دیوانێ دڵم ده‌بته هه‌زار دیــــــــــــــــوان .. هێمن .. مه‌به‌ست شاعیری گه‌وره (هێمن ) ه په‌شێو .. مه‌به‌ست شاعیری گه‌وره (په‌شێوه) ه شێرکۆ .. مه‌به‌ست شاعیری گه‌وره (شێرکۆبێکه‌س) ه |